

خولێکی تاییبەت بە هەڵبژاردن لەژێر ناونیشانی ( ڕۆڵ و گرنگی هاوبەشەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن ) لە فەرمانگەکەمان
لە رۆژانی دوو شەممە و سێشەممە ڕێکەوتی ( 21، 2025/4/22 )بۆ ( ٢٥) فەرمانبەر کرایەوە،
بابەتەکانی خول لە لایەن بەڕێز (د.ئارام برادۆستی ) بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگە پێشکەشدەکران.
بەشداربوانی خول ڕۆڵێکی چاڵاکیان بینی لە خستنەڕووی بۆچونەکانیان و خولەکە گفتوگۆی ئەرێنی زۆر باشی بەخۆیەوە بینی.

بە بۆنەی دەرچوونی فەرمانی خانەنشین بونیەوە٬ ئەمرۆ سێ شەممە بەئامادەبوونی بەڕێزان (هندرێن محمد) سەرۆکی کۆمسیۆن٬ (سلێمان مصطفى) جێگری سەرۆکی کۆمسیۆن. (د. رێزان حەمەڕەشید) سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن٬ و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران. هەروەها بەرێزان یاریدەدەری سەرۆکی کارگێری و بەرێوەبەرانی گشتی فەرمانگەکان. مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ بەڕێز (عبدالحمید عبدالله) یاریدەدەری سەرۆکی کارگێری بۆ کاروباری هونەری سازکرا

.











لەسەر بانگهێشتی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هیندستان


بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆكی كارگێری هەڵبژاردن و بەشێك لە بەڕێوەبەرانی گشتی، وانەی ڕاهێنانی ڕاهێنەران بۆ هەڵبژاردن لەلایەن بەڕێز هندرێن محمد سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران بۆ لێپرسراوی هۆبەکان بەڕێوەچوو.











