
شاندێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی سەردانی چین دەكات.
03/09/2025
هەر یەك لە بەرێزان (ئاراس رسول أحمد) بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كردارەكان و (د. ئارام نجم الدین) بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی هەولێر، سەردانی وڵاتی چین یان كرد.
ئامانج لە سەردانەكە بەشداریكردنیان بوو لە خولێكی بیست رۆژە لە ژێر ناونیشانی (ستراتیژی پەرەپێدانی تۆری كۆمپیوتەر و داتا گەورەكان) كە لە (7تاك27-8-2025 بەردەوام بوو، هەروەها نوێنەرایەتی 14 وڵاتی جیهان بەشدارییان تێداكردبوو.
لە كۆتایی خولەكەدا بروانامەی بەشداربوون درایە بەشداربووانی خولەكە لە نێویان شاندی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان

