خولێكی تایبەت بە ناونیشانی پرۆگرامی پەرەپێدانی هۆشیاری دەنگدەر
26/03/2023
لەسەر بانگهێشتی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هیندستان
بەرێزان د. ئارام نجم الدین ، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پارێزگای هەولێر و شۆرش حسن بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەیوەندی وڕاگەیاندن له كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردن وڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان
بەشداریان كرد لە خولێكی تایبەت بە ناونیشانی پرۆگرامی پەرەپێدانی هۆشیاری دەنگدەر ـ
Capacity Development Program on Voter Education
کە خولەکە لە ٩ تاکو ١٣ / ١ / ٢٠٢٣ بەردوام بوو لە نیودەلهی پایتەختی هندستان،
خولەكە لەلایەن (كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هیندستان و پەیمانگای هیندی نیودەوڵەتی بۆ دیموكراسی و ڕێکخستنی هەڵبژاردن ) بەرێوەچوو وبە بەشداری نزیكەی 20 وڵات
لەم خولەدا چەندین بابەتی گرنگ لەسەر هەڵبژاردن پێشکەشکران و ئەزمونی وڵاتان لە نێوان بەشداربوان ئاڵوگۆرکرا...