فەرمانگەى ڕاگەیاندن خولى (هاوبەشەکانى پڕۆسەى هەڵبژاردن و هەڵمەتەکانى ڕاگەیاندن) دەکاتەوە
26/03/2023
بە بەسەرپەرشتى بەڕێز، عبدالحمید عبدالله یاریدەدەرى سەرۆکى کارگێرى هەڵبژاردن بۆ کاروبارى هونەرى، و بەئامادەبوونى على صالح بەندى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى پارێزگاى دهۆک. لە ڕۆژانى (11-12ى12-2022) لە شارى دهۆک خولێکى تایبەت بۆ هۆبەکانى ڕاگەیاندن و قەوارە سیاسییەکان لە فەرمانگەى پەیوەندى و ڕاگەیاندن، ئۆفیسى هەولێر، ئۆفیسى سلێمانى، ئۆفیسى دهۆک، ئۆفیسى هەڵەبجە کرایەوە.
خولەکە لەژێر ناونیشانى (هاوبەشەکانى پڕۆسەى هەڵبژاردن و هەڵمەتەکانى ڕاگەیاندن) بەڕێوەچوو. کە بەهەماهەنگى فەرمانگەى پەیوەندى و ڕاگەیاندن و فەرمانگەى دهۆکى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردن و ڕاپرسى ڕێکخرابوو.