News title

هەواڵ

فەرمانگەی هەولێر خولێکی هونەری بۆ فەرمانبەرانی دەكاتەوە

 
 
بەرواری ۲۰۲۳/٥/۲۱ لە هۆڵی فەرمانگەی گشتی پارێزگای هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی، خولێکی هونەری بۆ فەرمانبەرانی هەردوو بەشی هونەری و کارگێڕی فەرمانگەکە کرایەوە.
خولەکە لە ژێر ناونیشانی (ڕێساکانی ڕەفتارو زیادکردنی ڕێژەی بەشداربوان بۆ ڕۆژی دەنگدان) بەڕێوەدەچێت٬ هەروەها مەبەست لێی بەرەو پێشبردنی ئاستی فەرمانبەرانی فەرمانگەکەیە لە چوارچێوەی خولە بەردەوامەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی.
 شایەنی باسە بەڕێزان د.ئارام نجم الدین بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی هەولێر و عزیز فرخ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، و سەرۆکی بەشەکانی فەرمانگەکە ئامادەی کردنەوەی خولەکە بوون.

 

 

 

 

 

activties card images
06/04/2023
هەواڵ
رێزلێنان له‌ گیانى پاكى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه‌
activties card images
06/04/2023
هەواڵ
ڕۆژی جیهانی ژن
activties card images
06/04/2023
هەواڵ
خولێكی تایبەت بە ناونیشانی پرۆگرامی پەرەپێدانی هۆشیاری دەنگدەر
activties card images
12/04/2023
هەواڵ
ستراتیژی نیشتیمانی ڕووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لەهەرێمی کوردستان