کورتەیەک لەسەر کۆمسیۆن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بە پێی دەقی یاسای ژمارە (٤) ی سالی ٢٠١٤ ی پەرلەمانی كوردستان دامەزراوە.

دامەزراوەیەکی پیشەیی سەربەخۆ و بێلایەنە و خاوەنی کەسایەتی مەعنەوی خۆیەتی و ملکەچە بۆ چاودێریی پەرلەمان و بەرپرسیایشە لە بەرامبەریدا.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی تاکە دەسەڵاتە لە ئەنجامدانی رێکاری هەموو هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستاندا.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ئەنجومەنی کۆمسیاران و کارگێری هەڵبژاردن پێکهاتووە ، كە بارەگای سەرەکی لە پایتەختی هەرێمی كوردستانە.