دابه‌شكردنی بروانامه به‌سه‌ر به‌ژداربوانی خولی IT فه‌رمانگه‌ی داتاكان
دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی،به هه‌ماهه‌نگی كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین،خولێكی دوو مانگی بۆ فه‌رمانبه‌رانی ،فه‌رمانگه‌ی داتاكانی كۆمسیۆن كرده‌وه،ڕۆژی 17/2/2020 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان هه‌ندرێن محمد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و سلێمان مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و د.ڕێزان حه‌مه‌ڕه‌شید سه‌رۆكی كارگێری هه‌ڵبژاردن و،ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی كۆمسیۆن و ڕاگری كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین و مامۆستایانی وانه‌بێژی خوله‌كه،بڕوانامه به‌سه‌ر به‌ژداربوانی خولی IT دابه‌ش كرا.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز”هه‌ندرێن محمد” سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران “به‌ر له پێدانی بڕوانامه،سوپاسی كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین ی كرد،بۆ كردنه‌وه‌ی خوله‌كه و هیواداربوو به‌رده‌وام بن،هاوكات سوپاس و پێزانینی كۆمسیۆنیشی پێشكه‌ش كردن.
خولی به‌هێز كردنی تواناكانی فه‌رمانبه‌ران له ڕوی ITمانگی 11ساڵێ ڕابردو له كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین ده‌ستی پێكرد و ماوه‌ی دوو مانگی خایاند خوله‌كه له‌لایه‌ن مامۆستایانی كۆلێژه‌كه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا و بابه‌تی CLSCO,GIS,SERVER,SECURITY INFORMATION ده‌وترانه‌وه، فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ی داتاكانی ئۆفیسی نیشتیمانی به‌ژداری خوله‌كه‌یان كرد.