خولی پێگه‌یاندنی فه‌رمانبه‌ران به زانستی ژمێریاری سه‌رده‌م
زانستی ژمێریای سه‌رده‌م وه‌ك یه‌كێك له زانسته گرنگه‌كانی دونیا له بواره په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و،به گرنكی لێی ده‌ڕواندرێت،به‌مه‌به‌ستی ئاشنا بوون به زانسته جیا جیاكانی بواری ژمێریاری و دارایی له سه‌رده‌می ئێستا، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان، له ژێر ناونایشانی”پێگه‌یاندنی فه‌رمانبه‌ران به زانستی ژمێریاری سه‌رده‌م”خولێكی بۆ فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ی دارای و به‌شی وردبینی ئۆفیسی نیشتیمانی كرده‌وه.
به‌ڕێز”زه‌رده‌شت حه‌سه‌ن” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی دارایی ،به ماڵپه‌ری كۆمسیۆنی وت،خوله‌كه له‌ژێر چاودێری كارگێری هه‌ڵبژاردن كراوه‌ته‌وه و ،ماوه‌ی پێنج ڕۆژ به‌رده‌وام ئه‌بێت،سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی خوله‌كه ڕایگه‌یاند ،دوو ڕاهێنه‌ری به ئه‌زمون و شاره‌زا خوله‌كان ده‌ڵێنه‌وه ،ئاشنا كردنی فه‌رمانبه‌رانی دارای و وردبینیه به زانسته جیاجیاكانی بواری ژمێریاری سه‌رده‌م ،هاوكات ئاشناكردنی فه‌رمانبه‌ران به یاسا‌و رێنمایه‌كانی تایبه‌ت به دانانی بوجه‌و گۆڕانكاریه‌كانی خشته‌ی موچه و،چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه و په‌یڕه‌وه دارایه‌كانی هه‌ڕێمی كوردستان.
له‌كاتی وتنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێك له لایه‌ن ڕاهێنه‌رانه‌وه ،درفه‌ت به به‌ژداربوان ئه‌درا بۆ ئه‌وه‌ی پرسیار و سه‌رنجه‌كانیان بخه‌نه‌ڕو ،”حسێن مه‌ولود”شاره‌زا له بواری ژمێریاری و یه‌كێك له ڕاهێنه‌رانی خوله‌كه وتی،گرنكه فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ئاشنا بكرێن زانسته‌كانی ژمێریاری سه‌رده‌م،چونكه ئێستا وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان و كۆمپانیا گه‌وره‌كانی دونیا به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر زیاتر پێشخستنی بواری دارایان ده‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ی ئه‌و زانسته ژمێریاریه نوێیانه‌ی سه‌رده‌مه‌وه.
خوله‌كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری 16/2/2020 تاوه‌كو ڕۆژژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 20/2/2020 له شاری هه‌ولێر به‌رده‌وام ئه‌بێت ، بریار وایه دوای ته‌واو بوونی خوله‌كه بروانامه به به‌ژداربوان ببه‌خشرێت.